Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 10:13

نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زيرانى پۆڵەندا كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا کۆبووەوە و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابوورى و بازرگانى و ئه‌كاديميدا كرده‌وه‌.

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له‌ ميونشن له‌ ئه‌لمانيا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 17ـی 02ـی 2023 له‌گه‌ڵ ماتيوس مۆراوسكى، سه‌رۆک وه‌زيرانى پۆڵەندا كۆبووه‌وه‌.

لەبارەی کۆبوونەوەکە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پۆڵەندا، دۆخى سياسيى عێراق، شه‌ڕى دژى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆيان له‌باره‌يه‌وه‌ كرا.

ڕاشیگەیاند: هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابوورى و بازرگانى و ئه‌كاديميدا كرده‌وه‌. لاى خۆيه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى سوپاسى پۆڵەندای كرد بۆ پشتگيرى و ئه‌و هاوكارييانه‌ى پێشكه‌ش به‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كرده‌وه له‌ كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له‌ ئۆكراينا، قه‌يران و كێشه‌كانى وزه‌ و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنيان و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.