Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:32

سووریا؛ لە هێرشێكی تیرۆریستانی داعش 53 کەس کوژران

کوردستان TV
100%

بەپێی هەواڵی میدیا فەرمییەکانی سووریا ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 17ـی 02ـی 2023 لە هێرشێکی تیرۆریستانی داعش زیاتر لە 53 کوژران.

لە هەواڵی میدیاکانی سووریا هاتووە "53 کەس کە خەریکی کۆکردنەوەی دۆمبەڵان بوونە، لە هێرشێکی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر سوخنا لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حومس کوژران."

وەلید عەودە بەڕێوەبەری نەخۆشخانە ئاماژەی بەوە دا کە لەنێو کوژراوەکان 7 سەربازی تێدابووە.

هاوکات ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی لەوە کرد کە 36 هاووڵاتیی مەدەنی لە هێرشەکەدا کوژراون، پێش ئەوەی ئاماژە بەوە بکرێت کە 7 سەرباز لەنێو کوژراوەکانن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.