سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق خۆشحاڵيى خۆيان به به‌رده‌وامى و هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌ربڕى.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 17ـی 02ـی 2023 له‌دوا چالاكيى ئه‌مڕۆيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆک وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو، ڕایگەیاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى ئابوورى و پرسى بودجه‌ى عێراق بۆ ئه‌مساڵى 2023، دۆخى سياسيى عێراق به‌گشتى، ئه‌و ئاڵنگارييانه‌ى ڕووبه‌ڕووى وڵات ده‌بنه‌وه، ئاماده‌يى و ڕۆڵى عێراق له ناوچه‌كه و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، تاوتوێ كران.
ڕاشیگەیاند: هه‌ردوولا خۆشحاڵيى خۆيان به به‌رده‌وامى و هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌ربڕى و هاوڕا بوون كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارى و مه‌ترسييانه‌ى ڕووبه‌ڕووى وڵات ده‌بنه‌وه، كارى پێكه‌وه‌يى و هاريكاريى هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى عێراقى ده‌وێت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوا سه‌ردانى شاندى عێراق بۆ ئه‌مريكا و ڕێكاره‌كانى حكوومه‌تى عێراق بۆ پاراستنى دۆخى ئابووريى وڵات، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و جيهان، پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سنووره‌كان و چه‌ند پرسێكى ديكه، خرانه به‌ر باس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.