لە 18-2-2001 لە ئەنجامی كردەوەیەكی تیرۆریستیدا فەڕەنسۆ هەریری، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی پێشووتری لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان ، هیمای ئاشتی و برایەتی  لەلایەن ژمارەیەك چەكداری تیرۆریست تەقەیان لێكردو لە ئەنجامدا ئەو تێكۆشەرەی كوردستان و یەكێك لە پاسەوانێكی شەهید بوون .
فەڕەنسۆ حەریری لە ساڵی 1937 لەشارۆچكەی هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر لە باوەشی خێزانێكی مەسیحی هاتۆتە ژیانەوە و خوێندنی لە هەریرو شەقڵاوەو هەولێر تەواو كردووە.
فەڕەنسۆ هەریری لەساڵی 1960 بووەتە مامۆستاو لەساڵی 1963 چۆتە نێو ریزەكانی شۆڕشی ئەیلول و چەندین بەرپرسیارییەتیی هەبووە. 
لە 18-2-2001  ئەو كاتەی بەروە شوێنی كارەكەی دەچوو، لەلایەن ژمارەیەك چەكداری تیرۆریست تەقەیان لێكردو لە ئەنجامدا خۆی و یەكێك لە پاسەوانێكی شەهید بوون .
 
22 ساڵ بەسەر تیرۆركردنی فەڕەنسۆ هەریری تێپەڕدەبێت
 
                
                100%
                
            
         
                 
                             
                             
                             
                             
                             
    
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.