Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:27

ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەكەی توركیا گەیشتە 39 هەزار و 672 كەس

کوردستان TV
100%

سولەیمان سۆیلو ،وەزیری ناوخۆی توركیا، ئاشكرای كرد كە تا ئێستا، 39 هەزار و 672 كەس بەهۆی ئەو بوومەلەرزانەی چەقەكەیان مەڕەش بوو، گیانیان لەدەستداوە.
لە مینای بەشداری كردنی لە پەخشی ڕاستەوخۆی كەناڵی سی ئێن ئێن توركدا، سۆیلو باسی لەوە كرد كە هەر لە یەكەم ساتی روودانی بوومەلەرزەكەوە، ژمارەیەكی زۆر لە وەزیر، كارمەندانی حكوومی، نوێنەرانی كۆمەڵگەی مەدەنی و خۆبەخشەكان گەیشتوونەتە ناوچە كارەساتبارەكان و هەموو بەیەكەوە كاریان كردووە بۆ ساڕێژكردنی برینەكان.
سۆیلو ئاماژەی بەوە كرد كە ژمارەی ئەو باڵەخانانەی بەهۆی بوومەلەرزەكەوە كاریگەریان لەسەر دروست بووە و كارەكانی گەڕان و رزگاركردن تیایاندا ئەنجامدراوە زیاد لە 20 هەزار باڵەخانەن و، رایگەیاند: تا ئێستا 39 هەزار و 672 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.