مهكتهبی سیاسی پارتی پهیامێكی پیرۆزبایی بهبۆنهی 70 ساڵهی دامهزراندنی یهكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان ئاراستهی سكرتێر و ئهندامانی مهكتهبی سكرتارییهت و ههڤاڵانی ئهنجوومهن دهكات.
له پهیامهكهی مهكتهبی سیاسی پارتیدا هاتووه: ئەمڕۆ بیرەوەریی دامەزراندنی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستانە، یادێکی شکۆدار و گرنگە بۆ سەرجەم توێژی لاوان، ئەو توێژەی هەمیشە ڕۆڵی کاریگەری هەیە لە بزاڤی سیاسی و ڕۆشنبیری و مەدەنیانەدا.
مهكتهبی سیاسی پارتی راشیگهیاندووه،(بارزانیی نەمر) سەبارەت بە توێژی لاوان فەرموویەتی:(لاوان شوورەی پۆڵایینن)، بۆیە بایەخی لاوان و خەباتی نەپساوەیان فاکتەرێکی بەهێزی پێشکەوتنی کۆمەڵگا و بەدیهاتنی ئەو ئەزموونە و ئەو دەستکەوتانەی ئەمڕۆمانە.
له بهشێكی دیكهی پهیامهكهدا هاتووه،یەکێتیی لاوان وەک ڕێکخراوێکی سڤیل و کۆڵەگەیەکی پتەوی کۆمەڵگای مەدەنی بە درێژایی تەمەنی ڕێکخراوەیی خۆی بەوپێیەی خودان کاروانێکی پڕ بەخششە بۆ لاوانی کوردستان، هەردەم مایەی ئومێدی گەلەکەمان بووە، هەروەها لەو ڕێگایەشدا بێشومار کادیر و کەسایەتی و سەرکردەی لێهاتووی بۆ کۆڕی تێکۆشان پێگەیاندووە.
ههروهها مهكتهبی سیاسی پارتی رایگهیاندووه، لەلایەکی ترەوە یەکێتیی لاوان بە گیانێکی لەخۆبردووانە و سەردەمیانە کۆکەرەوەی سەرجەم لاوانی وڵاتەکەمان بووە بۆ برەودان و جۆشدانی بەهرە و لێهاتوویی لاوان و بەدیهێنانی خواست و ویستەکانیان، کە هەم لە خزمەتی ئەو توێژەدا بێ و هەمیش لە خزمەت دۆزی رەوای گەلەکەمان.
ئاماژه بهوهشكراوه، لەم بیرەوەرییە مانادارەدا، ئومێدەوارین بە پێی پلان و بەرنامەیەکی گونجاو و سەردەمیانە هەنگاوی بوێرانە بنێن بۆ نوێبوونەوەی ڕێکخراوەکەتان و ئەرکە پیشەیی و ڕێکخراوەییەکان زیاتر پەرە پێبدەن و بوارەکانی کار و چالاکییە هەمەجۆرەکان بەرفراوانتر بکەن بەجۆرێک لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهانیش ڕۆڵی شیاوی خۆتان ببینن.
مهكتهبی سیاسی پارتی راشیدهگهێنێت: لەم یادەدا، وێڕای پیرۆزبایی گەرممان لە ئێوە و کادیر و ئەندامانی ڕێکخراوەکەتان و سەرجەم لاوانی کوردستان، جارێکی دیكەیش پشتیوانیی خۆمان بۆ خواست و ئامانجەکانتان دووپات دەکەینەوە و، جەخت لەسەر جۆشدانی هۆشیاری و گیانی نیشتیمانپەروەری و نەتەوەییمان دەکەینەوە، تا بەهەموو لایەن و چین و توێژەکانی کۆمەڵگاکەمان بۆ بەرژەوەندیی باڵای وڵاتەکەمان و بەدیهێنانی مافە ڕەواکانمان و بونیاتنانی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو تەندروست، هەوڵ بدەین.
لهكۆتاییدا راگهیاندراوه، سڵاو لە (70) ساڵ خەباتی نەسرەوتووی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، سڵاو و ئەمەکداریی بۆ شەهید و سەرکردە و کەسایەتییە پێشەنگەکان و تێکۆشەرانی ڕیزەکانی یەكیتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.