فەرماندەیی هێزەكانی باكووری ئەمریكا (NORTHCOM) رایگەیاند، پاشماوەی ئەو باڵۆنە چینییەیان لە دەریا دەرهێناوە كە لە چواری شوبات لە كەناراوەكانی كارۆلینای باشوور خرابووە خوارەوە و بۆ لێكۆڵینەوە براوە بۆ تاقیگەی نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI).
فەرماندەیی هێزەكانی باكووری ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە "كەشتییە ئەمریكییەكان كە لەلایەن فەرماندەیی هێزەكانی باكووری ئەمریكاوە راسپێردرابوون، لە 16ی شوباتدا هەڵمەتی هێنانەدەرەوەی پاشماوەی ئەو باڵۆنە سیخوڕییەی چینیان لە دەریا بە سەركەوتوویی تەواو كرد كە لە چواری شوبات لە كەناراوەكانی كارۆلینای باشوور خرابووە خوارەوە".
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پاشماوەی باڵۆنەكە بردراوە بۆ تاقیگەی ڤێرجینیا بۆ ئەوەی لەلایەن FBI لێكۆڵینەوەی لەسەر بكرێت.
باڵۆنە چینییەكە لە ئاسمانی ویلایەتی مۆنتانای ئەمریكادا دۆزرابووەوە كە چەكی ئەتۆمی ئەمریكای لێیە و دوای ماوەیەكی كەم بووە هۆی دروستبوونی قەیرانی دیبلۆماسی لە نێوان واشنتۆن و پەكین.
باڵۆنەكە لە چواری شوبات لەلایەن فڕۆكەی F-22 ی هێزی ئاسمانییەكانی ئەمریكاوە لە كەناراوەكانی كارۆلینای باشوور خرایە خوارەوە.
بزانە ئەمریكا بۆچی پاشماوەی باڵۆنە چینییەكەی لە دەریا دەرهێناوە ؟
باڵۆنەكە لە چواری شوبات لەلایەن فڕۆكەی F-22 ی هێزی ئاسمانییەكانی ئەمریكاوە لە كەناراوەكانی كارۆلینای باشوور خرایە خوارەوە.
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.