زۆرێك له ئافره‌تانی دووگیان ، هه‌ندێ جوانكاری له‌جه‌سته‌و ڕوخساریان، له حاڵه‌تی دووگیانی ئه‌نجام ده‌ده‌م، بێ ئه‌وه‌ی بزانن ، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كۆرپه‌له‌كه‌یان ده‌بێت،له‌م ڕوانگه‌وه (د.ئاوات ئیبراهیم – پسپۆر له نه‌خۆشییه‌كان و نه‌شته‌رگه‌ری ئافره‌تان و منداڵبوون) له نووسینێكیدا ده‌ڵێت"
به‌كارهێنانی ده‌رمانی پێست و جوانكاری و بۆتۆكس و فیله‌رو كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی له ماوه‌ی دووگیانی خانمان زۆر جار له‌وه بێ ئاگان كه ده‌رمانی پێست و جوانكاری چ كاریگه‌رییه‌كی خراپی هه‌یه له‌سه‌ر ماوه‌ی دووگیانی بۆ نموونه به‌كارهێنانی مه‌رهه‌م و ده‌رمانی لابردنی زیوان (حب الشباب) ده‌رمانی سپی كردنه‌وه‌ی پێست و لابردنی په‌ڵه‌ی پێست".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت"به‌كه‌ش ماكه خراپه‌كان له‌لای خانمان، نه‌زانراوه كه ده‌بێته هۆی ناته‌واوی جه‌سته‌ی منداڵ و ناته‌واوی ده‌م و چاوی منداڵ و كۆئه‌ندامی ده‌مارو دڵی كۆرپه‌له ،به‌كارهێنانی بۆتۆكس و فیله‌ر وا باشتره له كاتی دووگیانی و شیردان به‌كار نه هێندرێت، چونكه ده‌بێته به نارێكی هه‌ڵئاوسانی ئه‌و شوێنانه‌ی كه بۆتۆكس و فیله‌ری بۆ داده‌نرێت ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌و گۆرانكارییانه‌ی له له‌شی ئافرت روو ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تی له گۆرانی هۆرمۆنات و دابه‌زینی به‌گری له‌ش كه‌كار له سورانه‌وه‌ی خوێن ده‌كات به شێوه‌یه‌كی نارێك له هه‌موو به‌شه‌كانی له‌ش.
ئا- كامران
دایكان له‌كاتی دووگیان بوون ئه‌م جوانكارییانه مه‌كه‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.