وادەیەك بۆ دەستپێكردنی كارەكان بە ئامێری پارەدانی ئەلیكترۆنی دیاریكرا.
ئەمڕۆ شەممە، سكرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وادەی دەستپێكردنی كارەكانی بە ئامێری پارەدانی ئەلیكترۆنی (POS) دیاریكرد.
حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئینا)ی ڕاگەیاند: ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، لە ڕێگەی وەزارەتی كاروباری ئەنجوومەنی وەزیران و لیژنە پەیوەندیدارەكانەوە، بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكەن، بەتایبەت كاركردن لە خاڵەكانی فرۆشتن لەڕێگەی پارەدانی ئەلیكترۆنی (POS).
مەجید ئاماژەی بەوەشكرد، ئامێری پارەدانی ئەلیكترۆنی كارئاسانی دەكات بۆ هەموو مامەڵەیەكی نەختینە بۆ هاووڵاتیان لە دامەزراوە فەرمییەكانی دەوڵەت، دامودەزگاكانی كەرتی تایبەت، فرۆشگا، بازاڕ، بەنزینخانە، هۆتێل و كلینیكە پزیشكییەكان.
ڕوونیشیكردەوە كە بەم نزیكانە هەڵمەتێكی ڕاگەیاندن سەبارەت بە سوودەكانی ئەم ئامێرانە دەستپێدەكات ، كە بڕیارە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا دەست بە كاركردن بكات.
وادەی كاركردن بە ئامێری پارەدانی ئەلیكترۆنی دیاریكرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.