د.كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای که‌رکووک - گه‌رمیان، پەیامێكی به‌بۆنه‌ی یادی "70" ساڵه‌ی دامه‌زراندنی هه‌ردوو ڕێکخراوی یه‌کێتیی قوتابیانی کوردستان و یه‌کێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی په‌یام:
پەیامی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای که‌رکووک - گه‌رمیان، به‌بۆنه‌ی یادی "70" ساڵه‌ی دامه‌زراندنی هه‌ردوو ڕێکخراوی یه‌کێتیی قوتابیانی کوردستان و یه‌کێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان
به‌بۆنه‌ی یادی "70" ساڵه‌ی دامه‌زراندنی هه‌ردوو ڕێکخراوی یه‌کێتیی قوتابیانی کوردستان و یه‌کێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی له دەستەی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و هەردوو سکرتاریەتی قوتابیان و لاوان و کادر و ئەندامان و سه‌رجه‌م قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکەین.
یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، خاوه‌نی مێژوویه‌کی پڕ سه‌روه‌ریی مه‌زنن کە بە بڕیاری "بارزانیی نه‌مر" دامەزراون بە بیرکردنەوەیەکی تیژ و دوربینی بەھێزی نیشتمانپەروەری و گرینگی‌دان بە چینی لاو و پەروەردەکردنیان بە باوەڕ بە خۆ و بە پرسی ڕەوای گەلی کوردستان و تێکۆشانی بێ وچان بۆ ڕزگارکردنی گەل و نیشتمان و پڕچەککردنیان بە زانست و ئامادەیی فیداکاری و ڕێزگرتنی بیر و بۆچونی جیاواز و سینگفراوانی و، لەخۆبایی نەبوون لە کاتی سەرکەوتن و بێ‌ئومێد نەبوون لە کاتی شکست. ھەردوو پەروەردەی ئەو قوتابخانە سەربەرزەن، ھەربۆیە کە ئیستا لە تەمەنی (70) حەفتا ساڵیشدان بەوپەڕی ھێز و سەربەرزییەوە بەردەوامن بۆ بنیادنانی تاکی کورد و کوردستان لە هەموو بوارەکاندا و په‌یره‌وی ئه‌و پره‌نسیپ و دسپلینانه‌یان کردووه، که له سه‌ری دامه‌زراون و لە قۆناغەکانی خەباتی گەلەکەماندا شوێنی پێگەیاندن و پەروەردەی کوردایەتی و نیشتیمانپەروەری و هۆشیاریی نەتەوەیی بوونە و، لەو ڕێگەیەدا قوربانیان داوە.
هه‌ردوو ڕێکخراوی قوتابیان و لاوان، پرۆژەیه‌کی نەتەوەیی سەرکەوتوو بوون. لە ڕیزەکانی ئەم دوو ڕێکخراوە تێکۆشه‌ر و نیشتیمانپەروەرە، ژمارەیەکی بەرچاو له سەرکردە و کادری به‌توانا و لێهاتوو که ڕۆڵ و پێگەی گرنگیان هەبووە و هەیه لە مێژووی خەباتی گەلەکەماندا، پەروەردە بوون و له مێژووی پڕسەروەریی خۆیاندا، بەبێ جیاوازیی سیاسی و ڕەگەزی و ئاینی و مەزهەبی ئەرکی پەروەردەیی و زانستی و نیشتمانی‌یان ئەنجام داوە و بەردەوام بوونە له کاروانی خەبات له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجەکانی قوتابیان و لاوان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی کوردستان.
له‌یادی "70" ساڵه‌ی دامه‌زراندنی هه‌ردوو ڕێکخراوی تێکۆشه‌ردا، هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونی به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازین له پێگه‌یاندنی تاکی کۆمه‌ڵگه‌ی کورد و کوردستان له سه‌ر ڕێگا و بنەمای نیشتیمانپه‌روه‌ری و بیری ئاشتی و ئازادی و دیموکرارتی.
دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی شەھیدانی هه‌ردوو ڕێکخراوی سه‌ربه‌رز و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کورد و کوردستان سه‌روه‌ریان "بارزانیی نه‌مر" و "کاک ئدریسی هه‌میشه له‌یاد".
سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەھید فەرەنسۆ هەریری کە لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ لە ھەولێری پایتەخت بە دەستی تیرۆریستان شەھید کرا.
شەکاوە بێت ئاڵای کوردستان.
بەرز و پێرۆز بێت ئەم یاده شکۆداره له سەرجه‌م قوتابیان و لاوانی کوردستان.
دکتۆر کەمال کەرکوکی
به‌رپرسی مه‌کته‌بی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان
18ی شوباتی 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.