مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە دوو هاوڵاتی بەفیشەك بریندار كردبوو .
ئهمڕۆ شهممه18ی2ی2023،پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی شەڕو ئاڵۆزی لە نێوان دوو دراوسێ لەگەڕەكی چوارباخ لە شاری سلێمانی دروستبوو بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی بەفیشەك بریندار بوون، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت .
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه" لەئێستادا تۆمەتبار ( د،أ،ع لەدایكبووی 1977) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە ".
تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە دوو هاوڵاتی بە فیشەك بریندار كردبوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.