Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 10:50

ئەو منداڵەی لەژێر داروپەردووی بوومەلەرزەكەی سووریا لەدایك بوو، بارودۆخی باشە

کوردستان TV
100%

دكتۆر خالد عەتییە، بەڕێوەبەری ئەو نەخۆشخانەیەی چاودێری ئەو منداڵە دەكات كە لەژێر داروپەردووی بوومەلەرزەكەی 6ی شوباتی سوریا لەدایك بووە، دەڵێت: منداڵەكە باشەو باری تەندروستی بەرەو باشتر دەڕوات.
خالد عەتییە،پزیشكی نەخۆشخانەی نەشتەرگەری سیهان لە پارێزگای حەلەب بە سی ئێن ئێن-ی ڕاگەیاندووە، دۆخی منداڵەكە باشە، سەلامەتە و پێویستی بە هیچ جۆرە هاوكارییەك نییە لەم كاتەدا تا ئەو كاتەی لەژێر چاودێری مندایە، تەنها پێویستی بە نزاكردن هەیە.
عەتییە ڕوونی كردەوە كە هاوسەرەكەی لەگەڵ كچە چوار مانگانەكەیان شیری خۆی بەو كۆرپەیە دەدات .
ئاماژەی بەوەشكردووە، من بە شێوەیەكی تایبەت سەرپەرشتی چاودێریكردنی دەكەم، بەڵام سەبارەت بە گواستنەوەی بۆ خێزانەكەی، ئەمە لەدەسەڵاتی لایەنەپەیوەندیدارەكاندایە.
ئەو پزیشكە بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە، لێكۆڵینەوە و پشكنینی دی ئێن ئەی بەردەوامە بۆ دڵنیابوون لە ناسنامەی لانیكەم كەسێك كە بانگەشەی ئەوە دەكات پەیوەندی بە منداڵەكەوە هەیە.
كچە ساواكە ناوی ئایەیەو لە ژێر داروپەردووی بوومەلەرزە كوشندەكەدا لەدایك بووە، و كاتێك كارمەندانی فریاگوزاری دۆزیویانەتەوە، هێشتا بە تەرمی دایكە مردووەكەیەوە، بەهۆی پەتی ناوكەوە بەستراببۆوە.  
بە دڵنیاییەوە چیرۆكەكەی موعجیزە ئامێز دەردەكەوێت، چونكە زیاتر لە 10 كاتژمێر لە ژێر داروپەردووی بینای شوقەیەكی پێنج نهۆمی خێزانەكەی لە باكووری سوریا ڕزگاری بووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.