Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 09:26

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتەوە هەولێر

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی و سەردانەکەی بۆ فەرەنسا و ئەنجامدانی چەندین دیدار و کۆبوونەوە گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 18ـی 02ـی 2023، دوای بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە شاری دوبەی لە ئیمارات و دیداری لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا لە پاریس، گەڕایەوە هەولێر.

سەرۆکی حکوومەت لە ئیمارات، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ هەر یەک لە شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیمارات، جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیران و حاکمی دوبەی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای دیکەی ئیمارات و سەرۆک وەزیرانی جۆرجیا و چەندین بەرپرسی باڵای دیکە کۆبووەوە.

هەروەها لە فەڕەنسا، لەگەڵ سەرۆک ئیمانوێل ماکڕۆن و سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا و سەرۆکی شارەوانیی پاریس و ژمارەیەک لە وەبەرهێنەر و خاوەنکار و نوێنەری کۆمپانیا فەرەنسییەکان کۆبووەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.