سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن لەگەڵ سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا کۆبووەوە، سەرۆکی کۆمسیۆن هه‌موو پشتگيرييه‌كى يه‌كێتيى ئه‌وروپاى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ـی 02ـی 2023 له ميونشن له‌گه‌ڵ ئورسولا ڤۆن دێر لاين، سه‌رۆكى كۆمسيۆنى ئه‌وروپا کۆبوونەوە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو، ڕایگەیاند: باسيان له دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد.
ڕاشیگەیاند: خاتوو ڤۆن دێر لاين دووپاتى كرده‌وه كه يه‌كێتيى ئه‌وروپا به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و به گرنگ و پێويستى زانى كه كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، له هه‌رێمى كوردستانيش كێشه ناوخۆييه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. له‌مباره‌يه‌وه هه‌موو پشتگيرييه‌كى يه‌كێتيى ئه‌وروپاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
باسی لەوەش کردووە کە "لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيرى و هاوكاريى يه‌كێتيى ئه‌وروپا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه ئاماده‌يه هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكات."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە "قه‌يرانى وزه و دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ڕۆڵى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.