وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچێرڤان بارزانی ئاماژه‌ى به‌وه دا كه به‌ريتانيا وه‌ك هاوبه‌شێک به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له درێژه‌ى ديداره‌كانيدا له ميونشن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ـی 02ـی 2023 له‌گه‌ڵ جه‌يمس كليڤه‌رلى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی باس کردووە و ڕایگەیاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا، دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرسى وزه و ياساى نه‌وت و گاز له عێراق، گفتوگۆيان كرد.
ڕاشیگەیاند: وه‌زيرى ده‌ره‌وى به‌ريتانيا، به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا دووپات كرده‌وه. ئاماژه‌ى به‌وه دا كه به‌ريتانيا وه‌ک هاوبه‌شێک به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ ناوچه‌كه گرنگه.
باسی لەوەش کردووە کە لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاريكارى و پشتگيريى به‌رده‌وامى به‌ريتانيا ده‌ربڕى و جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به هه‌موو بواره‌كانى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ به‌ريتانيادا كرده‌وه، هه‌روها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌مێنێته‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا چه‌ندين پرسى ديكه و ئه‌و ئاڵنگاريانه‌يان خسته به‌ر باس كه ڕووبه‌ڕووى جيهان ده‌بنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.