Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 09:36

ئەنجوومەنی ئەمیندارانی تۆڕی میدیایی عێراق لەسەر بڵاوکراوەکەی ڕۆژنامەی ئەلسەباح هاتە دەنگ

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی ئەمیندارانی تۆڕی میدیایی عێراق پابەندبوونی میدیاکان بە گوتاری فەرمی دەوڵەت دووپات دەکاتەوە و بڵاوکراوەکەی ڕۆژنامەی ئەلسەباح لەسەر هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە.

ئەنجوومەنی ئەمیندارانی تۆڕی میدیایی عێراق ڕایگەیاند: پابەندبوونی میدیاکان بە گوتاری فەرمی دەوڵەت کە لەگەڵ دەستووری عێراق و یاسای میدیایی یەکدەگرێتەوە، دووپات دەکەینەوە.

ڕاشیگەیاند: هەموو ئەو شتانەی کە لە ڕۆژنامەی ئەلسەباح بەناونیشانی (ڕاپرسی؛ زۆرینە پێیان باشە بگەڕێنەوە سەر حکوومەتی عێراق- ئایا هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێتەوە) ڕەت دەکەینەوە.

ئەنجوومەنەکە سەرۆکی تۆڕەکە ڕادەسپێرێت کە لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتە ئەنجام بدات و لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە ئەنجامەکان ئاگاداریان بکاتەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئەنجوومەنی ئەمیندارانی تۆڕی میدیایی عێراق ڕێنوێنی میدیاکانی عێراق دەکات کە بە گوتارە فەرمییەکانی عێراق پابەندبن.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.