Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 20:34

شاندی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ نێچیرڤان بارزانی: کۆنگرێس لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن لەگەڵ شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا کۆبووەوە و به‌رده‌واميى پشتگيريى كۆنگرێسیان بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى ديداره‌كانيدا له‌ ميونشن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 18ـی 02ـی 2023 له كۆبووه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مريكى به‌ سه‌رۆكايه‌تيى سيناتۆر ليندزى گراهام که‌ له‌ ژماره‌یه‌ک سیناتۆری هه‌ردوو پارتی کۆماری و دیموکرات پێکهاتبوو، کۆبووەوە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: باسيان لە په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و شاندى كۆنگرێس به‌رده‌واميى پشتگيريى كۆنگرێسى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

ڕاشیگەیاند: دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، پرسى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو. هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى ڕۆڵ و پێگه‌ى عێراق بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە "دوايين پێشهاته‌كانى سووريا به‌تايبه‌تى و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.