وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌رويج لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نه‌رويج گفتوگۆى كرد.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 18ـی 02ـی 2023 له ميونشن، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌نكين هويتفيلدت، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌رويج، کۆبووەوە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: له‌باره‌ى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نه‌رويج گفتوگۆى كرد.
ڕاشیگەیاند: له لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هويتفيلدت سوپاس و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵ و كاريگه‌ريى هه‌رێمى كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها له‌بارەى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنيان، بيروڕاى له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى گۆڕييه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى سووريا و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.