Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 09:33

پۆلیسی هەولێر: ئافرەتێک لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە کوژرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئافرەتێک لەناو بازاڕی قوشتەپە لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە کوژرا، بەهۆی کێشەیەکی کۆنی نێوانیان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: کاتژمێر 05:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 18ـی 02ـی 2023 ئاگادار کراینەوە بە بوونی ڕووداوێکی کوشن لە سنووری قوشتەپە، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵەر گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەست بە لێکۆڵینەوە کرا.

ڕاشیگەیاند: لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە ئافرەتێک بەناوی (شاجوان سەباح حەمەکەریم) تەمەن (22) ساڵ، لەلایەن هاوسەری پێشوی بەناوی (م. و. ئـ.) تەمەن (26) ساڵ، لەناو بازاڕی قوشتەپە لەسەر کێشەیەکی کۆنی نێوانیان بە گوللە لێی دراوە و لە ئەنجامدا ناوبراو گیان لەدەست دەدات.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخرا و ڕەوانەی دادگەی لێکۆڵینەوەی هەولێر کرا بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتەبەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.