Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 09:39

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای هێزەکانی گۆڕانی دیموکراتی دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمڕۆ شەممە 18ـی 02ـی 2023 لە سەڵاحەدین پێشوازی لە شاندێکی باڵای هێزەکانی گۆڕانی دیموکراتی کرد کە پێکهاتبوون لە:ڕائید فەهمی سکرتێری حزبی شیوعیی عێراقی و یاسر سالم ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی عێراقی و عەلی ڕەفیعی سەرۆکی  تیاری کۆمەڵایەتی و مشرق ئەلفریجی سەرۆکی جووڵانەوەی نازل ئەخز حەقی و  حوسێن ئەلغرابی سەرۆکی حزبی ماڵی نیشتیمانی و محیی ئەنساری سەرۆکی حزبی ماڵی عێراقی و مووسا ڕەحمەتوڵلا سەرۆکی حزبی وەعد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و کۆسپ و تەگەرەکانی چالاکییە سیاسییەکانی لایەنەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانە سیاسیەکان ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی گۆڕانی دیموکراتی و پارتی دیموکراتی کوردستان کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.