سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمڕۆ شەممە 18ـی شوباتی 2023 لە سەڵاحەدین پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە و شاندێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان لایەنە پێکهێنەرەکانی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت و جەخت لە پشتگیریکردنی حکوومەتی عێراقی لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتننامەیە کرایەوە.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ و پابەندبوون بە بنەماکانی شەراکەت و هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.