Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 20:25

گۆڕانکاری لە شێوازی دابەشکردنی مووچە لە بانکەکانی سلێمانی دەکرێت

کوردستان TV
100%

بڕیارە گۆڕانکاری لە شێوازی دابەشکردنی مووچە لە بانکەکانی سلێمانی بکرێت و لە ڕێگەی پێنج نووسینگەوە مووچەی خانەنشینان و بەشێک لە چین و توێژەکان دابەش دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و لە چوارچێوەی بەرنامەی چاکسازی حکوومەتی هەرێم، وەزارەتی دارایی لە ڕێگەی بانکی مەڵکەندی بە هاوکاری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی گۆڕانکاری لە شێوازی دابەشکردنی مووچە دەکات و لەڕێگەی پێنج نوسینگەوە مووچەی خانەنشینان و بەشێک لە چین و توێژەکان دابەش دەکات.

لەبارەی ئەو گۆڕانکارییەوە ماکوان جەمیل بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی باسی لەوە کرد کە "کردنەوەی ئەو نووسینگانە هەنگاوی یەکەمە بۆ ڕێکخستنەوەی سیستەمی دابەشکردنی مووچەی خانەنشیان و لە داهاتوودا خزمەتی زیاتر بەو توێژە دەکرێت و چەندین کارئاسانیان بۆ دەکرێت."

هاوکات ژیان سابیر بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانی ئاماژەی بەوە دا کە "لە بەرنامەیاندایە مووچەی سەرجەم خانەنشینان لە یەک بانکدا بەناوی بانکی خانەنشینی کۆبکەنەوە و بەسیستەمێکی پێشکەوتوو مووچەی خانەنشینان دابەش بکەن کە ژمارەیان زیاتر لە 86 هەزار مووچەخۆرە لەو ژمارەیە نزیکەی 50 هەزاریان خانەنشینی مەدەنین و نزیکەی 36 هەزاریشیان خانەنشینی سەربازین."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.