وەزیری دەرەوەی ئوردن سڵاو و ڕێزی شای ئوردنی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیاند و پاشان پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردنیان تاوتوێ کرد.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له ميونشن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ـی 02ـی 2023 له‌گه‌ڵ ئه‌يمه‌ن ئه‌لسه‌فه‌دى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن، کۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو، ڕایگەیاند: سه‌ره‌تا ئه‌لسه‌فه‌دی، سڵاو و ڕێزی شا عه‌بدوڵڵای دووه‌می شای ئوردنی به نێچیرڤان بارزانی گه‌یاند، پاشان لەباره‌ى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئوردن و كاركردن بۆ فراوانكردنى چالاكيى بازرگانى و ئابوورى له‌نێوان هه‌ردوولادا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
ڕاشیگەیاند: دۆخى سياسى و ئابوورى و ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تيايدا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى وڵاتانى ناوچه‌كه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و بره‌ودانى زياتر به بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە "ئاماده‌يى و ڕۆڵى عێراق له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تى، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.