Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:29

بوومەلەرزەیەکی دیکە لە تورکیا ڕوویدایەوە

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ بوومەلەرزەیەکی بەهێز دیکە لە شارۆچکەیەکی نزیک پارێزگای مەڕەش ڕوویدایەوە بە گوڕی 5.4 ڕێختەر.

ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئەمریکا ڕایگەیاند: بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.4 لە شارۆچکەی گۆکسون سەر بە پارێزگای مەڕەش کە 14 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگاکە دوورە، ڕوویدایەوە.

ڕاشیگەیاند، "بوومەلەرزە لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لەژێر زەوییەوە ڕوویدایە." هەروەها تاوەکوو ئێستا زەرەر و زیانەکان لە ئەنجامی بوومەلەرزەکە نەزانراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژی 06ـی 02ـی 2023 بوومەلەرزەیەکی بەهێز تورکیا و سووریای هەژاند و زەرەر و زیانێکی زۆری گیانی و ماددی لێکەوتەوە، بەپێی دوایین ئاماری دەزگای ئافادی تورکی ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەوە لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 40 هەزار و 642 کەس.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.