Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 07:30

سبەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا

کوردستان TV
100%

سبەی یەکشەممە 19ـی 02ـی 2023 شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆکان دەچێتەوە بەغدا.

د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕیارە سبەی یەکشەممە بە مەبەستی درێژەدان بە کۆبوونەوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا وەک شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەین.

ڕاشیگەیاند: سەردانەکە بە مەبەستی گفتوگۆکردنە لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە جاری پێشوو شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەندین کۆبوونەوەیی گرنگیان ئەنجام دا لە بەغدا و بەپێی گوتەی ئەندامانی شاندەکە کۆبوونەوەکان ئەنجامی باشیان هەبووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.