لاوێكی كورد كه خه‌ڵكی شاری سه‌قزه به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه: ئێوارەی ڕۆژی شەممە، 18ی2ی2023، موختار فەتحی، لاوێکی خەڵکی شاری سەقز لە کاتێکدا لەگەڵ دوو هاوڕێیدا لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بوون، لە نزیک ماڵەکەی خۆیاندا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كان كوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، ئۆتۆمبێلێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران لە شاری سەقز، چووەتە پاڵ ئەو ئۆتۆمبێلەی کە موختار فەتحی و هاوڕێکانی تێدا بوون ڕاوستاوە و چەکدارێکی هێزە ئه‌منییه‌كان لە مەودای 2 مەترییەوە تەقەی لەو هاووڵاتییە کردووە و ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران رایانگه‌یاندووه" کە موختار فەتحی لە ماوەی شەوانی ڕابردوودا له دژی حکوومەت دروشمی نووسیوە و ناسێندراوەتەوە، بەڵام پاش دوو کاتژمێر ئەو هێزانە بە بنەماڵەکەی ئەو هاووڵاتییەیان وتووە؛ ئێمە بەهەڵە لە کوڕەکەی ئێوەمان داوە و تەنانەت هەڕەشەیان لەو بنەماڵەیە کردووە کە نابێت هەواڵی کوژرانی کوڕەکەیان بڵاو ببێتەوە و نابێت قسەش بۆ میدیاکان بکەن.
موختار فەتحی، خەڵکی گوندی "درویان"ی سەر بە شاری سەقز و دانیشتووی خودی ئەو شارەیە.
به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران لاوێكی كورد كوژرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.