Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:44

ئارسیناڵ بە ئەنجامی 4-2 سەرکەوتنی بەسەر ئەستۆن ڤێلادا تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


لەمیانی یارییه‌كانی پرێمەرلیگدا، یانەی ئارسیناڵ بە ئەنجامی 4-2 سەرکەوتنی بەسەر یانەی ئەستۆن ڤێلادا تۆمار کرد.

لە 24مین هەفتەی یارییەکانی پرێمەرلیگدا، ئارسیناڵ لە یاریگای ڤیلا پارک، بووە میوانی یانەی ئەستۆن ڤێلا.

سەرەڕای ئەوەی یانەی خاوەن یاریگا لە خولەکی پێنج لە رێگەی ئۆلی واتکینز و له‌ خولەکی 31دا، لە رێگەی فیلیپ کۆتینیۆ دوو گۆڵی تۆمار کرد، بەڵام ئارسیناڵ لە خولەکەکانی 16 له‌رێگه‌ی بوکایۆ ساکا، 61 له‌رێگه‌ی ئۆلێکساندەر زینچێنکۆ، 93 له‌رێگه‌ی ئیمیلیانۆ مارتینێز و 98 له‌رێگه‌ی گابرێل مارتینێلی چوار گۆڵی تۆمار کرد و سەرکەوتنی بەسەر یانەی خاوەن یاریگادا به‌ده‌ستهێنا.

بەو ئەنجامەش، یانەی ئارسیناڵ کۆی گشتیی خاڵەکانی گەیاندە 54 خاڵ و پێشه‌نگی خولەکەی گرته‌وه‌ ده‌ست، یانەی ئەستۆن ڤێلاش کە سێ جارە لەسەر یەک توشی شکست دەبێت، خاڵەکانی لە 28 خاڵدا مایه‌وه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.