Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 07:34

بوومەلەرزەیەك وڵاتێكی عەرەبی هەژاند

کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.1 پلە شاری دوقم-ی لە كەناراوەكانی دەریای عەرەبی هەژاند.
ئەمڕۆ یەكشەممە، ناوەندی بوومەلەرزەزانی سوڵتانشینی عومان ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری دوقم-ی لە كەناراوەكانی دەریای عەرەبی هەژاندووە.
دوای ئەوەی لە بەرەبەیانی ڕۆژی 6ی شوباتدا، بوومەلەرزەیەكی وێرانكەر كە سوریا و توركیای هەژاند، زیانێكی گەورەی گیانی و ماڵی لە هەردوو وڵات بەجێهێشت و لە ئێستاشدا روودانی بوومەلەرزە لە زۆری وڵاتانی جیهاندا بەردەوامە.
هەروەها ناوەندی بوومەلەرزەزانی زانكۆی سوڵتان قابوس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.1 پلە لە كاتژمێر 7:55 بە كاتی ناوخۆ (3:55 GMT) لە قووڵایی 16.3 كم و 451 كم لە باشووری ڕۆژئاوای مەسقەتی پایتەخت ڕوویداوە.
ئاماژەی بەوەشداوە كە تا كاتژمێر 6:30 GMT هیچ ڕاپۆرتێك لەبارەی زیانەكانی گیانی و ماددی نەبووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.