لەلایەن بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەید سادق، بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەر تۆمەتبارێك دەستگیركرا.
ئهمڕۆ یهكشهممه19ی2ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبارێك كۆكرایەوە كە بەكارهێنەرو بازرگانی مادەی هۆشبەرە، هێزەكانی پۆلیسی سەیدسادق لێكۆڵینەوەو بەدواداچونیان دەستپێكرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار، دوای ڕوبەڕوبونەوەی لەگەڵ مەفرەزەكانی پۆلیسی سەیدسادق توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی ھۆشبەردا.
پۆلیس ئاماژه بهوهشدهكات"لەئێستادا تۆمەتبار ( ج،ت،م لەدایكبووی 1993 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 30 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر تۆمەتبارێك دەستگیركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.