کارکردن لە پڕۆژەی ڕێگەی دووسایدی دەربەندیخان-کەلار دەستیپێکردەوە و بۆ بەردەوامبوونی کارکردن لە پڕۆژەکەدا، مانگانە بڕی ملیارێک دینار بۆ کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە تەرخان دەکرێت.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: کارکردن لە پڕۆژەی ڕێگەی دووسایدی دەربەندیخان-کەلار دەستیپێکردەوە، کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ئەوەش دوای ئەوەی لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووری، بانکی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی، بڕیاری دا مانگانە بڕی ملیارێک دینار بەشێوەی چوار پێشینە بۆ کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە خەرج بکرێت.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری ئاماژهی بهوهشكردووه"لە چوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەتی ئاوهدان كردنهوه بۆ خزمەتگەیاندن بەو دەڤەرە، لەم کابینەیەدا وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، حەوت جار بە شێوەی مەیدانی سەردانی سنوورەکەی کردووە و هەر لە تەمەنی ئەم کابینەیەدا، ڕێژەی جێبەجێكردنی پڕۆژەکە لە 15%ەوە گەیشتووەتە نزیکەی 58% .
فهرمانگهی میدیا و زانیاری ههروهها راشیگهیاندووه" لەبارەی پڕۆژەی دووسایدی دەربەندیخان-زەڕایەن ـیشەوە، وەزیری دارایی و ئابووری، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە، کێشەکانی کۆمپانیای جێبەجێکار چارەسەر بکەن و دوای وردبینی لە کار و دۆسییەکانی، مانگانە پێشینەی بۆ خەرج دەکرێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.