بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەڕی تاقیگەی تیشكی ئێكس و فەلەكناسی خۆر لە پەیمانگای توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانی ئەكادیمیای زانستی ڕووسیا و پەیمانگای وزەی خۆر - جیۆفیزیكی لقی سیبیریای ئەكادیمیای زانستی ڕووسیا بڵاوكراوەتەوە ، شەوی 18ی شوبات تەقینەوەیەكی بەهێز لەسەر خۆر ڕوویدا.
وەك لە وێنەكەدا دیارە، تەقینەوەی X2.2 كەمێك پێش نیوەی شەو ڕوویداوە، و پێشتر-یش چەندین تەقینەوەی لاوازی كلاس C ڕوویداوە.
پێشتر خۆر لە كۆتاییەكانی مانگی كانوونی دووەمی 2022 تا مانگی 1ی 2023 بە شێوەیەكی نائاسایی چالاك بوو، دوای ئەوە چەندین تەقینەوەی جۆری سی لەسەر ئەستێرەكە ڕوویدا.
زانایان زیادبوونی چالاكیی خۆر كە لە سەرەتای ساڵانی 2022 و 2023 بەدیكردووە،ئەمە بە بەهێزترین حاڵەت لە ساڵی 2017ەوە وەسف دەكەن، تا ناوەڕاستی مانگی یەك، زاناكان هۆكاری ئەمەش دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی كە خۆر هەموو ئەو وزە زیادەیەی كە فڕێیداوە ،سووتاندوویەتی بۆ ناو بەرگەهەواكەی.
تەقینەوەی خۆر دەبێتە هۆی دروستبوونی زریانی موگناتیسی لەسەر زەوی، ئەمەش لە بەرامبەردا دەبێتە هۆی تێكچوونی تۆڕی كارەبا و هەروەها كاریگەری لەسەر ڕێڕەوی كۆچكردنی باڵندە و ئاژەڵەكان دەبێت. زریانی توند پەیوەندی و سیستەمی گەشتیاری شەپۆلی كورت تێكدەدات، هەروەها پچڕانی كارەبا لە تۆڕە پیشەسازییەكان.
سەرچاوە/ سپۆتنیك
زانایان چاودێری تەقینەوەیەكی بەهێزی خۆر دەكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.