Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 09:18

كتێبی (مافه‌كانی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌ران) بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


كتێبی (مافه‌كانی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌ران)  له‌نووسینی  "فه‌تحی مسته‌فا خدر"، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی و سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه‌ ، له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڵاوكرایه‌وه‌..
پێشه‌كی كتێبه‌كه‌، له‌لایه‌ن" د. هێمن میرانی"، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه‌ نووسراوه‌
ناوه‌ڕۆكیكتێبه‌كه‌، له‌ دوو به‌ش پێكهاتووه‌ و، به‌شی یه‌كه‌میان تایبه‌ته‌ به‌ گشت بابه‌ته‌كانی خانه‌نشینی و مافه‌كانی فه‌رمانبه‌ری خانه‌نشینكراو و چۆنیه‌تی ئه‌ژماركردنی خزمه‌تی خانه‌نشینی و ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كه‌ به‌ خزمه‌تی خانه‌نشینی ئه‌ژمار ده‌كرێن.
هه‌ر له‌ به‌شی یه‌كه‌مدا، هاوكێشه‌كانی ئه‌ژماركردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی و پاداشتی خانه‌نشینی و چۆنییه‌تی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی كۆچكردوو به‌سه‌ر جێنشینه‌كانی، به‌شێوه‌یه‌كی ساده‌ی یاساییانه‌ و ورد باس كراوه‌.
به‌شی دووه‌میش بریتیه‌ له‌و یاسا به‌ركارانه‌ی تایبه‌تن به‌ بواری خانه‌نشینی به‌ هه‌ردو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی.
مه‌به‌ست له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ زیاتر ئاشنابوونی فه‌رمانبه‌ران به‌ زانیاری و شاره‌زایی زیاتر له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خانه‌نشین بوون و ئه‌و مافانه‌ی كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.