Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 03:49

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاليا: وڵاته‌كه‌مان به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت

نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاليا كۆبووه‌وه‌
کوردستان TV
100%

 له‌ چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له‌ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌، 2023/2/19  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنيۆ تیانى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاليا كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاليا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ و به‌تايبه‌تى باسيان له‌ فراوانكردنى هاريكاريى ئيتاليا بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد له‌ بوارى شوێنه‌وارناسيدا، هه‌روه‌ها دابينكردنى بورسى خوێندن بۆ قوتابيانى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئيتاليا.

 وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاليا دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى و ئابوورييان ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئيتاليا خوازياره‌ ده‌رفه‌تى زياترى پرۆژه‌ى هاوبه‌ش و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارى بۆ كه‌رتى تايبه‌ت و كۆمپانياكانی وڵاته‌كه‌ى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت.

لاى خۆيه‌وه‌  نێچيرڤان بارزانى، خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياتر و فراوانكردنى بواره‌كانى په‌يوه‌نديى و هاريكاريى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ئيتاليا و هه‌موو ئاسانكارى و پشتگيرييه‌كى بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى ئيتالى دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ هه‌موو پشتگرى و هاوكارييه‌كانى ئيتاليا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.

په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش، كێشه‌ى وزه‌ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى له‌ ئه‌ورووپا و دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.