Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 03:39

نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وەزیری دەوڵەت بۆ هەماهەنگيی ئابووری و پەرەپێدانى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%


پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌، 2023/2/19 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دوا ديداريدا له‌ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، له‌گه‌ڵ  نیێڵس ئانن، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی هەماهەنگيی ئابووری و پەرەپێدانى ئه‌ڵمانيا، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاريكاريى ئابوورى و پرۆژه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌ بوارى په‌ره‌پێداندا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان خرايه‌ به‌ر باس و جه‌خت كرايه‌وه‌ كه‌ سه‌قامگيريى سياسى و ئابوورى له‌ عێراق گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا بتوانێت به‌رده‌وام بێت و پرۆژه‌ى زياتر و باشتر جێبه‌جێ بكات.

هه‌ردوولا دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراقيان تاوتوێ كرد و تيشكيان خسته‌ سه‌ر ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال. 
له‌مباره‌يه‌وه‌  وه‌زيرى ئه‌ڵمانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ گرنگه‌ دۆخى ئه‌منيى شه‌نگال سه‌قامگير بێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا بتوانێت هاوكارى بكات و پرۆژه‌ى زياتر له‌وێ ئه‌نجام بدات.

شه‌ڕى دژى تيرۆر و به‌رنگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش، به‌تايبه‌تى له‌ ناوچه‌كانى ماده‌ى (140)، دۆخى سووريا و ناوچه‌كه‌ش به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.