ئاگادارییەك بۆ گەشتیارانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەمەو دوا ڕێكاری نوێی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بەم جۆرە دەبێت:
1- گەشتیار دەبێت بەر لە (24) كاتژمێر لە گەشتەكەی سەردانی نوسینگەی سەرەكی (RT) بانك بكات لە شەقامی 40م- لە هەولێر. نوسراوە فەرمییەكان ( پاسەپۆرت, ڤیزا, بلیتی فڕۆكە) ڕادەست بكات، دواتر بڕی پارەی دیناری عێراقی پێویست ڕادەستی نوسینگەی (RT)ی بانك دەكات و لەلایەن بانكەوە گەشتیار پسولەیەكی پێ دەدرێت.
2- گەشتیار لەكاتی هاتنی بۆ فڕۆكەخانە ،دوای تەسلیم كردنی بۆردینگ پاس و پسولەكەی، بڕی دۆلاری دیاریكراو وەردەگرێت بە هەمان مەرجەكانی پێشوو.
ڕێكاری نوێی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگەیەنرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.