پاش ئەوەی لە 17 تا ئەمڕۆ 19ی شوباتی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەشداری لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشدا كرد، ئەمڕۆ یەكشەممە كۆتایی بە بەرنامەی دیدار و كۆبونەوەكانی هات.
لە ماوەی سێ ڕۆژی كۆنفرانسەكەدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردە و وەزیرانی دەرەوە و بەپرسانی باڵای وڵاتان كۆبووەوە، لەوانە: سەركۆماری ئازەربایجان، سەرۆك وەزیرانی پۆڵۆنیا، ئەرمەنستان، عێراق، وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریكا، بەریتانیا، ئیتالیا، ڤاتیكان، نەرویج، قەتەر، كوێت، ئوردن، سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەورووپا، جێگری سەرۆك و بەرپرسی باڵای كاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئەمنیی كۆمسیۆنی یەكێتیی ئەورووپا، لەگەڵ دوو شاندی كۆنگرێسی ئەمەریكا، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمەریكا بۆ كاروباری ئاساییشی نێودەوڵەتی، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی هەماهەنگیی ئابووری و پەرەپێدانی ئەڵمانیا، جێگری سەرۆكی كۆمیتەی كاروباری دەرەوە لەگەڵ شاندێكی پەرلەمانی ئەڵمانیا، شاندی گرووپێكی پەرلەمانتارانی پارتی (SPD)ی لە پەرلەمانی ئەڵمانیا و چەندین كەسایەتی و ئامادەبووی دیكەی كۆنفرانسەكە.
لە دیدار و كۆبوونەوەكاندا دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووریی عێراق و هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و گفتوگۆی چارەسەركردنی كێشەكانیان، پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتان و برەودان بە بوارەكانی هاریكاریی هاوبەشیان، دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكە بەگشتی و گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و چارەسەركردنی ئاشتیانەی كێشە و ناكۆكییەكان، پرسەكانی وزە و ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و چەند پرسێكی دیكەی جێی بایەخی ئامادەبووانی كۆنفرانسەكە، تاوتوێكران.
كارنامەی نێچیرڤان بارزانی لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كۆتاییهات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.