ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی 02ـی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوررستان، لە شاری هەولێر، بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو حەمید ئەفەندی وەزیری پێشووتری پێشمەرگە و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان کرد.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکارەکەی کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن.
حەمید ئەفەندی لە ساڵی 1927 لەدایکبووە، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بووە و لە کابینەی چوارەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش وەزیری پێشمەرگە بووە، ڕۆژی هەینی 17ـی 02ـی 2023 کۆچی دوایی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.