Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 03:42

بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا.. ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان 40 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری له‌ناكاو و ئافاتی توركیا ئه‌مڕۆ یه‌كه‌شه‌م دوایین ئاماری قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌ی باشووری وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ زیاتره‌ له‌ 40 هه‌زار كه‌س.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌ بووه‌ 40 هه‌زار و 689 كه‌س.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌وه‌ تا ئێستا 6 هه‌زار و 40 پاشه‌ بوومه‌له‌رزه‌ی تر له‌ وڵات تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 1628 بوومه‌له‌رزه‌یان گوڕه‌كه‌ی له‌نێوان 3 بۆ 4 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌، 40 بوومه‌له‌رزه‌ی تریش گوڕه‌كه‌ی 5 تا 6 بووه‌ و دانه‌یه‌كیشیان هێزه‌كه‌ی 6.6 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌.

داواشی له‌ هاووڵاتییان كرد له‌و باڵه‌خانانه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌ زیانی پێ گه‌یاندوون، به‌هۆی به‌رده‌وامی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌كان.

به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌م 6ی ئه‌م مانگه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌ گوڕی 7.8 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ ناوه‌ندی پارێزگای مه‌ڕه‌ش ڕووی دا و كاریگه‌رییه‌كه‌ی گه‌یشته‌ چه‌ندان پارێزگای تری باشووری توركیا و ‌هه‌روه‌ها باكوری سووریا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.