Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 05:27

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌رزبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، به‌رز بووه‌وه‌ و ئێستا له‌ سه‌رووی 151 هه‌زار دیناره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێ‌.

تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی به‌رامبه‌ر بووه‌‌ به‌ 151 هه‌زار و 500 دینار، له‌ شاری دهۆك 151 هه‌زار و 600 دیناره‌ و له‌ شاری كه‌ركووكیش 151 هه‌زار و 700 دیناره‌.

له‌ شاری به‌غدای پایته‌ختیش نرخه‌كه‌ كه‌مێك كه‌متر بووه‌ و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بووه‌ به‌ 150 و 900 دینار، له‌ شاری به‌سڕای باشوویش به‌رامبه‌ر بووه‌ به‌ 151 هه‌زار دینار.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تا نیوه‌ڕۆ نرخی 100 دۆلار له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی له‌نێوان 149 و 150 هه‌زار بوون، له‌ شاری به‌غداش به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی 149 هه‌زار دینار بوو.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.