یانه‌ی زاخۆ له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی ته‌ڵه‌به به‌ده‌ستهێنا و له‌نێو یاریگه‌ی شه‌عب له شاری به‌غدا به 3 خاڵی ته‌واوی یارییه‌كه یاریگه‌ی جێهێشت.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یانه‌ی زاخۆ له گه‌ڕی 17ی خولی نایابی عێراق بووه مێوانی یانه‌ی ته‌ڵه‌به و یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی خاوێن لێ برده‌وه.
تاكه گۆڵی یارییه‌كه و یانه‌ی زاخۆ له‌لایه‌ن هێرشبه‌ر و كاپتنی یانه‌كه فه‌رحان شوكر له خوله‌كی 48ی گێمی دووه‌می یارییه‌كه تۆمار كرا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه یانه‌ی زاخۆ خۆی گه‌یانده ڕێزبه‌ندی 13ی یانه‌كان به كۆكردنه‌وه‌ی 21 خاڵ، یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ش به 33 خاڵ له ڕیزبه‌ندی سێیه‌می یانه‌كان مایه‌وه، یانه‌كه ئه‌گه‌ر له‌م یارییه‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابووایه به 36 خاڵ و به‌جیاوازی خاڵێك له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یانه‌ی قووه جه‌وییه و شوڕته، ده‌هاته پێشه‌نگی یانه‌كانی خولی نایابی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.