به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌كی بۆ هاووڵاتییان بڵاو كرده‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی حه‌ج و عومڕه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ئاگادارییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: ماوه‌یه‌كه له هه‌ندێك په‌یج و له‌لایه‌ن چه‌ندین كه‌سه‌وه له سعوودیه و ته‌نانه‌ت له كوردستانه‌وه په‌یوه‌ندی به هاووڵاتییانه‌وه ده‌كرێت و بانگه‌شه‌ی دابینكردنی ڤیزای ساڵانه بۆ حه‌ج و ڤیزای حه‌ج به‌شێوه‌ی تایبه‌ت یاخود حه‌جی بازرگانی ده‌كرێت.
ڕاشیگه‌یاند: ئێمه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه كه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به هه‌ر كه‌س و كۆمپانیایه‌ك ده‌گرینه به‌ر كه به‌مجۆره ده‌یانه‌وێت زیان به هاووڵاتییان بگه‌یێنن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به پێویستی ده‌زانین هه‌موولایه‌ك ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه به‌رپرسیار نییه له هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه بێته رێگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ به‌م جۆره هه‌وڵ بۆ حه‌جكردن بده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئێمه هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه پرۆسه‌ی حه‌ج به‌رێگه‌ی دروست ئه‌وه‌یه كه له رێگه‌ی تیروپشك و ناونووسینه‌وه هاووڵاتییان سه‌فه‌ر بكه‌ن، چونكه له ساڵانی رابردووش‌دا ئه‌م هه‌وڵانه هه‌بووه، به‌ڵام به‌شێكی زۆریان نه‌یانتوانیوه ئه‌و به‌ڵێنه به‌جێ بگه‌ینن كه بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد و پاره‌ی خه‌ڵك له‌م رێگه‌یه فه‌وتاوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.