Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 10:54

بزانه‌ عێراق له‌ خێرایی ئینته‌رنێت له‌ ڕیزبه‌ندی چه‌ندی جیهانه‌؟

کوردستان TV
100%

سه‌نته‌ری میدیای دیجیتاڵی عێراق ڕێزبه‌ندی وڵاته‌كه‌ی له‌ ڕووی خێرایی ئینته‌رنێتی ماڵان له كۆی 177 وڵات له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئاشكرا كرد.

سه‌نته‌ری میدیای دیجیتاڵی ڕایگه‌یاند: ئێستا عێراق به‌پێی پێوه‌ری جیهانی له‌ ڕیزبه‌ندی 113ی وڵاتان دێت له‌ ڕووی خێرایی ئینته‌رنێتی ماڵان.

له‌ ڕیزبه‌ندی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌فریقیدا له‌ ئینته‌رنێتی جێگیر و ماڵان، وڵاتی میسڕ له‌ ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌م دێت و دوای ئه‌ویش هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی ئیماڕات و مه‌غریب و وڵاتانی تر دێن.

له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش وڵاته‌ پێشه‌نگه‌كان له‌ ئینته‌رنێتی ماڵان هه‌ریه‌ك له‌ ئیتاڵیا و سویسڕا و هۆڵه‌ندا و لۆكسه‌مبۆڕگ و ژاپۆن و دانیماڕك و سوێد و سه‌نگافوره‌ و تایوان و چین دێن.

 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.