Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 03:23

لیژنەیەکی هاوبەش بۆ داڕشتنی پڕۆژەیاسای نەوت و گازی فیدراڵی پێکهێنرا

کوردستان TV
100%

لەمیانی کۆبوونەوەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیار درا لیژنەیەکی هاوبەش بۆ داڕشتنی پڕۆژەیاسای نەوت و گازی فیدراڵی پێکبهێنرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی 02ـی 2023، شاندى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا لەگەڵ شاندی حکومەتی فیدراڵی وەزارەتی نەوت کۆبووەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوە دا کە "بڕیار درا لیژنەیەکی ھاوبەش پێکبھێنرێت بۆ ئامادەکردنی و داڕشتنی پڕۆژەیاسای نەوت و گازی فیدراڵی."

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا، بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان بە مەبەستی چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکان و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.