Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 08:19

له‌ عێراق هه‌ر كاتژمێرێك 8 حاڵه‌تی ته‌ڵاق تۆمار ده‌كرێ

کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م داتایه‌كی نوێ و سه‌رنجڕاكێشی سه‌باره‌ت به‌ پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران (ته‌ڵاق) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ به‌گوێره‌ی داتاكان له‌ عێراقدا رۆژانه‌ 200 حاڵه‌تی ته‌ڵاق تۆمار ده‌كرێ، واته‌ له‌ هه‌ر كاتژمێرێكدا 8 هاوسه‌ر و ژن و مێرد له‌یه‌كتر جیا ده‌بنه‌وه‌.

له‌ داتاكاندا پشت به‌ ئاماره‌كانی مانگی ڕابردووی دادگای پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به‌ستراوه جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، تێیدا ئه‌وه‌ ڕوونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ مانگی ڕابردوو له‌ دادگاكانی عێراق 6 هه‌زار و 344 حاڵه‌تی ته‌ڵاقدان هه‌بووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا 3 هه‌زار و 106 پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریش هه‌بووه‌.

جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ دادوه‌ران له‌ داداگاكانی عێراق هه‌موو رۆژێك بڕیاریان له‌سه‌ر 200 حاڵه‌تی ته‌ڵاق دراوه‌، واته‌ له‌ هه‌ر كاتژمێرێكدا 8 حاڵه‌تی ته‌ڵاقدان هه‌بووه‌.

ئه‌و پارێزگایانه‌شی كه‌ مانگی ڕابردوو زۆرترین حاڵه‌تی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رانی تێدا تۆمار كراوه‌ بریتین له‌ پارێزگاكانی ئه‌نباڕ و سه‌ڵاحه‌دین.

سه‌باره‌ت به‌ پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریش، ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه‌ زۆرترین پڕۆسه‌ی پێكهێنانی هاوسه‌رگیری تۆمار كراوه‌ بریتین له‌ پارێزگاكانی به‌غدا، به‌سڕه‌، نه‌ینه‌وا، نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا و كه‌ركووك.

له‌باره‌ی هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی جیابوونه‌وه، ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ هۆكاره‌كان زیاتر په‌یوه‌ندییان به‌ فشاره‌كانی ژیان و هه‌ژاری و بێكاری و هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته‌ هه‌بووه‌، هه‌روه‌ها خراپ به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و بوونی گومان و ده‌ستوه‌ردانی ماڵه‌باوان له‌ هۆكاره‌كانی تری جیابوونه‌وه‌ن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.