به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی ڕاگه‌یاند كه دزی له 6 ماڵ ماڵێك كردبوو.
پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان - نووسینگەی ڕۆژهەڵات، تۆمەتبارێکی بە ڕەگەز عەرەبی سووری بە ناوی (و. س. ع) بە تۆمەتی دزیکردن لە ماڵێک دەستگیر کرد.
ڕاشیگه‌یاند: تۆمەتباری ئاماژەپێکراو کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر حەربەیەک و مقەستێکی ئاسنبڕ و هەندێک کەلوپەلی تردا گیرا، دانی نا بە شەش تاوانی دزیکردندا.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تبار ڕێک خرا و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان ڕاگیرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.