Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 03:21

هاووڵاتییان سه‌باره‌ت به‌ پاره‌ی كاره‌با ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاره‌بای سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاگادارییه‌كی بۆ هاووڵاتییان بڵاو كرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێدانی پاره‌ی كاره‌با له‌ سنووری پارێزگاكه‌یان.

كاره‌بای سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئاگاداری هاووڵاتییان و هاوبەشانی کارەبای سنووری بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کارەباى سلێمانى دەکەینەوە کە لە ئێستادا ژمێرکاری کارەبا پسوڵەى کارەبا دەهێنێتەوە بۆ ماڵەکان و هاووڵاتییان دەتوانن لەبەردەم ماڵەکانیاندا پارەى کارەبا بدەن.

داواشی له‌ هاووڵاتییان كرد بەبێ بوونی ئەو نیشانانەی خوارەوە پارەی پسولەی کارەبا بە هیچ کەسێکی تر نەدەن:-

1- کارمەندانی ژمێرکار هێلەكی تایبەتیان پۆشیوە کە لۆگۆی وەزارەتی کارەبای لەسەر نەخشێنراوە.

2- ژمێرکار باج و مۆری تایبەتیان بەو کارە پێیە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاره‌بای سلێمانی ڕاشیگه‌یاند: وەرگرتنى پارەى کارەبا لاى ماڵەکان وەک ئاسانکارییەکە بۆ هاووڵاتییان کە خۆیان نەچن بۆ بنکەکانى پارەدانى کارەبا، هەروەها قەرزى کارەباشیان له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه‌ نه‌بێت.

هەروەها هاووڵاتیانیشی ئاگاداركرده‌وه‌ کە لە ئێستادا تەنیا پارەى خەرجى مانگانەى کارەبا وەردەگیرێت و قەرز وەرناگیرێت.

له‌ كۆتاییدا جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر کەسێک خۆى بیەوێت دەتوانێت قەرزى کارەباکەى هەمووى یان بەشێوەی قیست بدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.