ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا ته‌رمی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی له شاری كه‌ركووك كه شوێنی فیشه‌ك به سه‌رییه‌وه دیار بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی به (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: ئه‌مشه‌و ته‌رمی گه‌نجێك به ناوی (ته‌ها دلشاد جوهه‌ر) له‌دایكبووی ساڵی 2000 كه دانیشتووی گه‌ڕه‌كی قادسییه‌ی شاری كه‌ركووكه گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی.
ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس گه‌نجه‌كه له گه‌ڕه‌كی شۆریجه نزیك ئاگری نه‌وته‌كه ته‌قه‌ی لێ كراوه و كوژراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پۆلیسی كه‌ركووك لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه و به‌دوای هۆكار و تۆمه‌تبارانی ڕووداوه‌كه ده‌گه‌ڕێن.
كه‌ركووك / هه‌ڵۆ جه‌باری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.