Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:38

مانچێستەر یونایتد لە یاریگای خۆی لە لیستەر ستی بردەوە

کوردستان TV
100%


لە میانی یارییەکانی 24مین هەفتەی خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلتەرا (پرێمیەرلیگ)، یانەی مانچێستەر یونایتد بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی لیستەر ستی بردەوە.
مانچێستەر یونایتد کە کێبڕکێی بەدەستهێنانی نازناوی خولەکە دەکات، لە یاریگای ئۆڵد تارفۆرد میواندارێتی لیستەر ستی کرد.
شەیتانە سوورەکان، لە خولەکەکانی 25 و56 لە رێگەی مارکۆس راشفۆرد و لە خولەکی 61دا لە رێگەی ژادۆن سانچۆ بە سێ گۆڵ تۆڕی لیستەری هەژاند و یارییەکەی بردەوە.
راشفۆرد، بە تۆمارکردنی 24مین گۆڵی لە سەرجەم هێڵەکاندا لە ئێستاوە ژمارەی پێوانەیی گۆڵ تۆمارکردن بۆ مانچێستەر یۆنایتدی لە وەرزێکدا شکاند.
بەم ئەنجامە یانەی مانچێستەر یونایتد کۆی خاڵەکانی بۆ 49خاڵ بەرزکردەوە بە پلەی سێیەم لە دوای یانەی ئارسیناڵی خاوەن 54 خاڵ و مانچێستەر ستیی خاوەن 52 گۆڵ دێت.
هاوکات لیستەر ستی بە 24 خاڵ لە پلەی 14دا مایەوە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.