لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی و نوسینگەی ئیبراهیم ئەحمەدی نەهێشتنی تاوانەوە دوو تۆمەتبار بە بڕێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران .
ئهمڕۆ دووشهممه20ی2ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه:دوای ئەوەی زانیاری لەسەر دوو تۆمەتبار گەیشتە هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی، لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكردوو سەرەنجام توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەدەوە دەستگیربكرێن.
پۆلیس ئاماژه بهوهشدهكات:لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەرو چەكێك لە جۆری دەمانچە.
ههروهها پۆلیسی سلێمانی رایگهیاندووه: لەئێستادا تۆمەتباران :م،ع،م لەدایكبووی 1997
"ك،م،م لەدایكبوی 1993"بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
دوو تۆمەتبار بە بڕێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.