Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:33

عێراق و سعوودیە یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتینیان لە بواری ئاسایشدا واژوو کرد

کوردستان TV
100%

وەزیری ناوخۆی عێراق، عەبدولئەمیر شممەری و وزیری ناوخۆی سعوودیە، عەبدولعەزیز بن سعود یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان لە بواری ئاسایش لەنێوان ھەردوو وڵاتدا واژوو کرد.

وزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عەبدولئەمیر شممەری بەسەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە سعوودیە و لە میانیدا لەگەڵ وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە، عەبدولعەزیز بن سعود کۆبووەتەوە.

راشیگەیاندووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، عەبدولئەمیر شممەری و عەبدولعەزیز بن سعود یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان لە بواری ئاسایش لەنێوان ھەردوو وڵاتدا واژوو کردووە.

باسی لەوەش کردووە کە یاداشتنامەکە، ھەموو جۆرەکانی ھاریکاریی ئەمنی، ئاڵوگۆڕکردنی دیدی ھاوبەش، ھەروەھا کاراکردنی کاری ئەمنی ھاوبەش بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئاسایشی زیاتر بۆ عێراق و سعوودیە لەخۆدەگرێت.

لە دوای ساڵی1983وە، ئەمە یەکەمجارە یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەنێوان عێراق و سعوودیە لە بواری ئاسایشدا واژوو دەکرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.